Basis of deconstruction in poetic text
بنەماكانی هەڵوەشاندنەوە لە دەقی شیعریدا
DOI:
https://doi.org/10.36586/jcl.2.2019.0.40.0179Keywords:
Deconstruction, text, poet, the signifier, Logocentrism, Difference, Trace, Grammatology, intertextuality., هەڵوەشاندنەوە، دەق، شاعیر، لۆگۆسەنتەریزم، زانستی نووسین، دەق ئاوێزان.Abstract
Deconstruction theory is a theory that appeared After construction theory, and it tends, through some key principles, to reach the purposive and the main meaning of the text by the means of different perspectives. In other words, deconstruction is a critical literary theory and a contemporary philosophical approach that work together to reach exact concept of the text, and this is achieved through reading and analyzing the text. Therefore, deconstruction has specified some principles so as to reach the exact meaning of the text through these different principles.
پێشەكی:
تیۆری هەڵوەشاندنەوە تیۆرێكە پاش بوونیادگەری سەریهەڵداوە و دەیەوێت لەڕێگەی چەند بنەمایەكی سەرەكیەوە كار بۆ گەیشتنە واتای مەبەستدار و سەرەكی دەق بكات، لە ڕێگەی گۆشە نیگای جیاوازەوە. بەواتایەكی تر هەڵوەشاندنەوە تیۆرێكی ئەدەبی ڕەخنەیی و ڕێبازێكی فەلسەفی هاوچەرخە و پێكەوە كاردەكەن لەپێناو گەیشتنە چەمكی تەواوی دەقەكە، ئەمەش لەڕێگەی خوێندنەوە و ڕاڤەی دەقەكەوە دەبێت، بۆیە هەڵوەشاندنەوە چەند بنەمایەكی دیاریكردووە، تاوەكو لەڕێگەی ئەم بنەما جیاوازانەوە بگاتە واتای تەواوی دەق.
ئەم لێكۆڵینەوەیە پێكهاتووە لە دوو بەش، لە بەشی یەكەمدا باس لە چەمك و پێناسەی هەڵوەشاندنەوە و سەرهەڵدان و گەشەكردن و فەلسەفەی ئامادە و بنەما و ستراتیژەكانی هەڵوەشاندنەوە لە ڕوانگەی دریداوە كراوە.
لە بەشی دووەمدا بەپێی بنەماو ستراتیژەكانی هەڵوەشاندنەوە كار لەسەر دەقی شیعری كراوە و دەقی شیعری (تەلیسم)ی ئەنوەر قادر جاف وەك نموونە وەرگیراوە.
( Received on 7/11/2018 - Accepted on 17/4/2019 - Published on 2/6/2019 )